
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى دامه‌زاروه‌كانى حكومه‌ت قۆناغى زۆر باشى بڕیوه و پلانى چوار ساڵى داهاتووى وه‌زاره‌تیش بۆ نه‌هێشتنى ڕۆتین و خێرا ڕاى كردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانه و ڕێكخستنى گرێبه‌سته گشتیه‌كانیش كارى سه‌ره‌كیمان ده‌بێت. ئه‌م ووتانه‌ى د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى پێشوازى كردنى له ڕا كاپچى به‌رێوه‌به‌رى ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) له‌عێراق كه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 25-8-2019 سه‌ردانى دیوانى وه‌زاره‌تى پلاندانانیان كرد.
له‌دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وو‌ڵاتى كۆریا كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوكاریى و پاڵپشتیانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانیان كردوه له‌ڕێگه‌ى هه‌ماهه‌نگیه‌كانى ڕێكخراوى ناوبرا و وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌مه‌به‌ستى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى گشت دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان . له‌و پێناوه‌ش وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد هه‌رچى زووه هه‌نگاو بنرێت بۆ چاڵاككردنى ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه رێكخراوى (koica) دایناوه له‌و پێناوه‌ش وه‌زاره‌تى پلاندانان هه‌رچى له‌توانایدایه ده‌خاته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستى چالاككردنى حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى و كارى له پێشینه‌ى وه‌زاره‌ت ده‌بێت له‌ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوو بۆ زیاتر سه‌رخستنى پرۆژه‌كه‌ش سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تێك وه‌ك نمونه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دواتر وه‌زیرى پلاندانان به‌پێویستى زانى پرۆژه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنى گرێبه‌سته گشتیه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان كارى زیاترى له‌سه‌ر بكرێت كه به‌پاڵپشتى ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) ئه‌نجامده‌درێت بریاره له‌به‌هارى ساڵى داهاتوو به‌ته‌واوى بكه‌وێته كار كه‌له‌ئێستادا له قۆناغى كۆتایدایه.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه ده‌بێت به‌پێى پلانى وه‌زاره‌ت تا 10 ساڵى تر ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت به ئه‌لیكترۆنى بكرێت هاوشێوه‌ى ووڵاتانى پێشكه‌وتوى دوونیا بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌ناوخۆى هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم سوودى لێوه‌ربگرین به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م سیسته‌مه رۆتین ناهێلێت و مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانیش خێراتر بكات.
له‌كۆتایش وه‌فدى میوان ئاماده‌ى و پاڵپشتى به‌رده‌وامی خۆیان بۆ كاره‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان دووپاتكرده‌وه.