
ڕۆژی 11/12/2018 بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی سەرژمێری گشتی دانیشوان لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری بەغدا سازکرا، كه له سه‌ر داواكاری حكومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ و هاوكارى ئاژانسی سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامدرا.
ئەم کۆبوونەوەیە بەسەرپەرشتی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئاماده‌بوونی به‌شێك له باڵیۆزانی ووڵاتانی بیانی لە عێراق ئه‌نجامدراو تیایدا د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانی حکومەتی هەرێم ووتەیەکی پێشکەش کرد‌و، باسی لە گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە سەرژمێری گشتی كێشه سیاسیه‌كان له عێراق كۆتایی پێ ناهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌نگه ببێته هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ئاڵۆزیه سیاسیانه، بەڵکو له به‌رامبه‌ردا سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان بۆ په‌ره‌پێدانی ووڵاته لە هه‌موو سێکتەرە جیاجیاکاندا.
هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری پلاندانان، جەختیکردەوە لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی تەوای هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیەو، هاوکاریکردنی ١٠ ساڵ لەمەوبەری هەرێمی کوردستانیشی بە نیشانەی ئەم هاوکاریە هێنایەوە کە لەگەڵ دەزگای ناوەندی ئامار لە بەغدا کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە داواکردنی هاوکاری تەکنیکی و ماددی لە ووڵاتانی بیانی و ڕێکخراوەکانی UN بۆ ئاماده‌كارى ئەنجامدانی ئەم سەرژمێریە لە ساڵی ٢٠٢٠.