ئه‌مڕۆ 27/1/2016، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له خاتوو هیبه قهصهص، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌نفیزى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ئافره‌تان و شاندى یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له چالاكیه‌كانى رێكخراوى ناوبراو كرا كه له ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامیان دابوو، هه‌وره‌ها تیشك خرایه سه‌ر به‌رنامه و پلانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بوارى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه بڕیاره له داهاتوودا په‌یڕه‌وى بكه‌ن كه به یه‌كێك له ئامانجه به‌رده‌وامه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد زیاتر كاربكرێت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى كردنى كارمه‌ندانى حكومه‌ت له رووى په‌ره‌پێدان و راهێنان به تایبه‌تى بۆ ئافره‌تانى ئاواره و په‌نابه‌ر ئه‌ویش له روانگه‌ى (UNWOMAN) به یه‌كێك له به‌رنامه سه‌ره‌كیه‌كانیان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها به‌ردوامبوون له هه‌ماهه‌نگى زانكۆكانى هه‌رێم بۆ بره‌ودان به مهنههجهكانى په‌روه‌رده و فێركردن. وه‌زیرى پلاندانان زیاتر داواى كرد كه بواره‌كانى دیدگاى هه‌رێمى كوردستان 2020 له به‌رچاو بگیرێت به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى.