
له میانه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2014، ئه‌مڕۆ 19-8-2013 د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانان، و شێروان حیدرى، وه‌زیرى داد، و به‌ئاماده‌بوونى بریكارى وه‌زارتى پلاندانان وبه‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلانى پڕۆژه‌كان و كه‌سانى په‌یوه‌ندیدار له هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه و پلانى پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى داد بۆ ساڵى 2014 تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زاره‌تى داد كرا كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 50 پڕۆژه‌ن و بریتیین له دروستكردنى ژماره‌یه‌ك بینایه‌ى فه‌رمانگه‌ى دادنووس و تێبینه‌رایه‌تى خانووبه‌ره و داموده‌زگاى تر‌ى سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پێویستى ناوچه‌كان. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى خستنه‌رووى رێژه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان و خه‌رجیه‌كانى ساڵانى پێشوو كه تا ئێستا كراوه، هه‌روه‌ها خه‌مڵاندنى بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كان له ساڵى 2014. هه‌روه‌ها بڕیاره پلانى پڕۆژه‌كانى 2014 ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى نوێ بۆ وه‌زاره‌تى داد له‌خۆبگرێت.