له به‌رواری (7/7/2011) كاتژمێر 10ـی سه‌ر له به‌یانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ستیڤن ڕیمه‌ر) تایبه‌تمه‌ندى پێشكه‌وتووى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گشتى له بانكى نێوه‌ده‌وڵه‌تى/ عێراق كۆبوه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو به ناسینی كاروچالاكییه‌كان له كردنه‌وه‌ی خوله جۆراوجۆره‌كان بۆ كه‌رتی گشتی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا، كه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی خوله‌كان بدرێت بۆ كه‌رتی تایبه‌تش، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندان له هه‌موو ئاسته‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشترین شێوه، خزمه‌ت به هاووڵاتیان بكه‌ن.