
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12-9-2019 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له ( هۆریا میهایل پیتریسكیو) كونسوڵى كۆمارى ڕۆمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان.
له‌دیدارێك باس له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و كۆمارى ڕۆمانیا كرا كه هه‌ردوو گه‌لى كورد و رۆمانیا قۆناغى سه‌ختى خه‌باتیان بڕیوه تا گه‌یشتونه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ى ئیستاى حكومڕانى .
دواتر وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى بهدۆستایهتى گه‌لى كورد كرد كه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ وولاتان و پێكهاته‌كانى جیهان فراوانتربكات " هاوكات نمونه‌ى قوربانیدان و شۆرشه‌كانى گه‌لى كوردى بۆ ئازادى و دابین كردنى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى هێنایه‌وه كه له‌ئێستادا هه‌موو پێكهاته‌كان به ئاین و نه‌ته‌وه جیاجیاكان له‌هه‌رێمى كوردستان به ئازادى ده‌ژین و مافه‌كانیان پارێزراوه.
پاشان كونسوڵى ڕۆمانیا ستایشى حكومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردى كرد كه ساڵانێكى زۆره به‌گرنگیه‌وه ڕۆڵى گێراوه بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى له‌ناوچه‌كه و خزمه‌تى زۆرى به‌وانه‌ش كردوه كه به‌هۆى شه‌رى داعش ڕوویان له‌هه‌رێم كرد" ووتیشى به‌هێزى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ناوچه‌كه بۆ وولاته‌كه‌مان گرنگه له‌و ڕوهشهوه وولاته‌كه‌مان ئاماده‌ى هه‌موو پاڵپشتى و هاوكاریه‌كه بۆ حكومه‌ت و گه‌لى كورد..