ڕۆژی 2011/04/12 بەڕێز دکتۆر عەلی
سندی پێشوازیکرد لە شاندێکی رێکخراوی (AGEF)ی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پیتەر وایدەرود).
سەرۆکی شاندەکە باسی لە کارو
چالاکییەکانی رێکخراوەکەیان کرد لە هەرێمی کوردستان و تیشکی خستەسەر خولەکانی
راهێنان. باسی لەوە کرد کە بەشداربووانی خولەکانی راهێنانی وتەبێژ و بەرپرسەکانی
راگەیاندنی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم زۆر سوودمەند بوون بەو زانیارییانەی لە
کۆرسەکان دەستیان کەوتوە. هەروەها باسی لەوەکرد کە لەمەوداو سەنتەری (ETCC)ی ئەوروپی چالاکییەکانی (AGEF) ئەنجام دەدات.
وەزیری پلاندانان باسی لە گرنگی
راهێنان کرد بۆ کارمەندانی حکومەت و داوای لە رێکخراوی (AGEF) کرد درێژە بدەن بەم جۆرە
چالاکییانە. وەزیری پلاندانان پێشنیاری کرد (AGEF) کۆرسی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی
حکومەتی هەرێم بکاتەوە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ میدیا و زانیاری و هەواڵ.
لەکۆتایدا وەزیری پلاندانان ئامادەباشی وەزارەتی پلاندانانی بۆ شاندەکە دووپات
کردوە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و کارئاسانی پێویست.