له چوارچێوه‌ى پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانى نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانان ورێكخراوهكانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبونه‌وه‌ێك ئه‌نجامدرا به سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى پلاندانان وبه هاوبه‌شى رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌ر یه‌ك له رێكخراوى (UNHABITAT) ورێكخراوى (UNDP) له‌سه‌ر راگه‌یاندنى ده‌رئه‌نجامى فه‌یسى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ى سیسته‌مى بهكۆدكردنى ئه‌ندازیارى یه‌كگرتوو بۆ بینا وباڵاخانه له هه‌رێمى كوردستان به ئاماده بوونى هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێز (د.عه‌لى سندى) وه‌زیرى پلاندانان وبه‌ڕێز (ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول) وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێ بوون وخاتوو (نه‌ورۆز مولود) وه‌زیرى شاره‌وانى وبه‌ڕێز (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر وبه‌ڕێز (نورى عوسمان) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان به‌وه‌كاله‌ت, هه‌وره‌ها له به‌شداربوه‌كان به‌ڕێز (زاگرۆس فتاح محمد) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه, وه‌له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌رى (UNHABITAT) له هه‌رێمى كوردستان وه جێگرى به‌رێوه‌به‌رى گشتى (UNDP) له عێراق به‌رێوه‌چوو له‌م كۆبونه‌وه‌دا ڕێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر به سیستمى بهكۆدكردنى بینا وباڵاخانهكانى هه‌رێمى كوردستان به كۆدێكى ئه‌ندازیارى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئاسى هه‌رێم بۆ زیاتر رێكخستنى سیسته‌مى بیناسازى له هه‌رێمى كوردستان وهاوتاكردنى به سیسته‌مى نێوده‌وله‌تى.