
ڕۆژی چوار شه‌ممه 31-7-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له وه‌فدێكی فڕاكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌دیدرێكدا وێرای پیرۆزباییان به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كار بوونی وه‌ك وه‌زیری پلاندنان باس له‌په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كرا بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆڵی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچون و ده‌ركردنی پرۆژه یاساكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌رزنرخێندرا، به‌تایبه‌ت ده‌ركردنی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتاران به‌گرنگیه‌وه باسی وه‌زاره‌تی پلاندانانیان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌ت له‌دارشتن و دیاری كردنی پرۆژه و كاری ڕێكخراو ئاژانسه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان و هاوكاری كردنی پلان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت .
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه هه‌ردوولا هاورابوون له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان، له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان داوای كرد ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان هاوكار و پاڵپشت و چاودێرێكی وردی كارنامه‌ی حكومه‌ت و ئه‌و پرۆژه یاسایانه بن كه ده‌كه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتیان.
هه‌ر ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی پلاندانانیان كرد جیاله پیرۆزباییان به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی د.دارا ڕه‌شید وه‌ك وه‌زیری پلاندانان پاڵپشتی خۆشیان بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت دووپاتكرده‌وه.