به‌چاودێرى نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێرو (سه‌رۆكى ژوورى عه‌مه‌لیاتى سه‌رژمێرى پارێزگاى هه‌ولێر) و
تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئامارى پارێزگاى هه‌ولێر خولێكى مه‌شق و ڕاهێنانى تایبه‌ت بهسهرژمێرى گشتى دانیشتوان و ئاواهییهكان له هۆڵى هاى سیتى له‌شارى هه‌ولێر به به‌شداربوونى زیاتر له 100 سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستاى سنوورى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى هه‌ولێر و قهزارو ناحییه‌كانى سنووره‌كه كرده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌وزاد هادى له ووته‌یه‌كیدا گرنگى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى له‌عێراق و به‌شدارى هه‌رێمى كوردستان له‌و سه‌رژمێریه به‌گرنگ زانى به‌تایبه‌تى له‌ڕووى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌رجه‌م بواره‌كانى تردا به‌تایبه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و داتاكان كه دیكۆمێنتێكى پێوست ده‌بن بو هه‌موو كار‌و پڕۆژه‌یه‌ك.
دواتر نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ووتارێكى پێشكهشكردو ماندووبوون و پیرۆزى كارى مامۆستایانى له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌رز نرخاند. پاشان ده‌ست به كارى ئاسایى خوله‌كه كرا كه 6 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین بابه‌تى تایبه‌ت به پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى و نوێكردنه‌وه‌ى گهمارۆسازى و ژماره‌دانان له شار‌و شارۆچكه‌و گه‌ڕه‌كه‌كان و میكانیزمه‌كانى ئه‌نجامدان له لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ده‌خرێنه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش له سنووره‌كانى خۆیان خولى تر بۆ مامۆستایان بكه‌نه‌وه. شیاوى ئاماژه‌دانه پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان و ئاواهییهكان له 24ى تشرینى یه‌كه‌م له سه‌رتاسه‌رى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.