له چوارچێوه‌ى پڕۆژه ته‌كنیكیه‌كانى هاوبه‌ش نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانان و(RAS) رۆژى دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى 2/5/2016 كۆبونه‌وه‌ێك ئه‌نجامدرا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان نێوان به‌ڕێز (زاگرۆس فتاح محمد) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌گه‌ڵ تیمى راوێژكارانى World Bank له‌سه‌ر سێكته‌رى كاره‌با ووزه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چارسه‌رى هه‌نوكه‌یى بۆ كێشه دارایه‌كانى سێكته‌رى كاره‌با, له‌م كۆبونه‌وه‌یدا جه‌خت كرا له‌سه‌ر به‌شدارى پێكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له سێكته‌رى كاره‌با به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى په‌ره‌پێدانى ئه‌م سێكته‌ره گرنگه وباشتركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان سوودمه‌ندبن له‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت.

