ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

ده‌رباره‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی

گرنگى گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه‌ى مرۆیى خۆى له‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئامرازێكى چالاكه‌ بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌پێدانى توانا و توانستى سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان، له‌ رێگاى به‌خشینى مه‌عریفه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زانیارى،  گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى كارامه‌یى و شاره‌زاییه‌كان، گۆڕینى ئاراسته‌ و ره‌فتاره‌كان. چونكه‌ ره‌گه‌زى مرۆیى له‌ ژیانى هاوچه‌رخماندا گرنگترین و بنه‌ڕه‌تیترین سه‌رچاوه‌ى هه‌موو پرۆسه‌كانى گۆڕان و په‌ره‌پێدان له‌ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى كار و ژیان.
له‌ روانگه‌ى ئه‌مه‌وه‌، وه‌زاره‌تى پلاندانان بایه‌خێكى گه‌وره‌ى به‌ ئاكتیڤكردنى ئه‌و چالاكییانه‌ داوه‌، هه‌روه‌ها هه‌لى سود وه‌رگرتن له‌مه‌ى به‌رفراوان كردووه‌، سودى له‌ سه‌رجه‌م توانا به‌رده‌سته‌كانى وه‌رگرتووه‌ بۆ تۆكمه‌كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى ئه‌داى فه‌رمانبه‌ران له‌ كه‌رتى حكومى، به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌ له‌ ئامانجه‌ گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى هاتووه‌ له‌ ده‌قى یاساى ژماره‌ (7) ساڵى 2006 ى (یاساى وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان)، كه‌ به‌رپرسیارییه‌تى سه‌ركردایه‌تیكردنى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى كارگێڕى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، له‌رێگاى چالاكییه‌كانى راهێنان و راوێژكارى و توێژینه‌وه‌ى كارگێڕى پراكتیكى، له‌میانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌ره‌پێدانى مرۆیى، له‌گه‌ڵ پێویستى كاركردن بۆ پاڵپشتیكردن و گه‌شه‌پێدانى تواناى ته‌كنیكى و كارگێڕى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران له‌ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تدا، به‌وپێیه‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌رى حكومى پایه‌ى سه‌ره‌كییه‌ له‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدان و ئامرازێكى چالاكه‌ له‌و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدان، تاوه‌كو بتوانێت كار و چالاكییه‌كانى گه‌شه‌پێدان ئه‌نجام بدات، پرۆسه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رێت له‌ میانه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌دا و كارامه‌یى و تواناى ته‌كنیكى و كارگێڕى.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی  مرۆیی

 د. عبدالرزاق محمد مصطفى

ئەليکترۆنی پۆستی  
              
humanresource@mop-krg.org

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.