
ئه‌مڕۆ 24/7/2014، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی كرد له خاتوو ماریا كالفیس، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى یونسێف له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا، و مارزیو بابل، به‌رپرسى یونسێف له عیراق.
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ووردى باس له ره‌وشى په‌نابه‌رانى سوری و خه‌ڵكى راگویزراوى ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق كرا كه روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و ژماره‌یان رۆژ له دواى رۆژ له هه‌ڵكشاندایه، هه‌روه‌ها باس له پێداویستییه‌كانیان كرا كه به هه‌مان شێوه رۆژانه زیاد ده‌كات. نوێنه‌رانى یونیسف كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییانه پێشكه‌ش كرد كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لأ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران دابینی ده‌كه‌ن له‌وانه خۆراك و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و قوتابخانه و خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى. به‌م بۆنه‌وه‌ش ستایشى رۆلى حكومه‌ت و هاووڵاتیانى هه‌رێمیان كرد كه به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى پهنابهرهكاندان بۆ دابینكردنى پێداویستییه مرۆییه‌كان.
دواتر د. على سندى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه كرده‌وه كه به‌هۆى هاتنى ئه‌و ژماره چاوهڕواننهكراوهى په‌نابه‌ران و گه‌وره‌بوونى قه‌باره‌ى پێداویستیه‌كانیان هاتۆته ئاراوه، له كاتێكدا كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك پێویست به ده‌نگ ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته نه‌هاتووه.