له‌میانه‌ى 27 مین كۆڕبه‌ندى ئابورى جیهانى كه له ئێستادا له‌هه‌رێمى مالۆپۆڵسكا له پۆله‌ندا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مڕۆ 7/9/2017، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه به یاوه‌رى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له پۆله‌ندا له‌گه‌ڵ بهڕِێز یاچیك كروپا، سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵسكا كۆبونه‌وه.
سه‌ره‌تا، به‌ڕێز یاچیك كروپا به‌گه‌رمى پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان كرد‌و خۆشحالى ده‌ربڕى لهبهشداربوونى له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، وه دواتر چه‌ند ته‌وه‌رێكیان تاوتوێكرد كه گرنگترینیان پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى مالۆپۆڵسكا له‌بوارى جۆراوجۆردا، به‌تایبه‌تى بواره‌كانى ئابورى كه له‌م بواره‌یه‌وه هه‌ردو هه‌رێم ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی دۆستانه‌یان له ساڵى 2011 ه‌وه ئیمزا كردوه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵسكا جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنى هاوكارى مرۆیى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان ، ڕێز‌و سوپاسى به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى پێڕِاگهیاند بۆ بانگهێشتكردنى بۆ ئه‌م كۆڕبهندهو دواتر به تێروته‌سه‌لى باسى له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان و هۆكاره‌كانى كرد‌و دوپاتیكرده‌وه كه‌هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چاره‌سه‌رێك ده‌ڕوانێته ڕیفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیى بۆ دۆخى ناوچه‌كه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ فهراههمكردنى ئاشتى و ئارامى له‌ناوچه‌كه.
له‌م باره‌یه‌وه سهروًكى هه‌رێمى مالۆپۆڵسكا ڕایگه‌یاند كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی بڕیاردانى چاره‌نوسى خۆى هه‌یه.
له‌كۆتاییدا وه‌زیرى پلاندانان سوپاسى حكومه‌ت و خه‌لكى هه‌رێمى مالۆپۆڵسكاى كرد بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى بۆ پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا.