رۆژی 26ی نیسانی 2010 به‌ڕێز دكتۆر عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دیوانى وه‌زاره‌تدا چاوى كه‌وت به كۆلین كلینجمان سه‌رۆكى ڕێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى GTZ و شاندێكى یاوه‌رى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له گرنگى بوارى په‌ره‌پێدان و راهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرا به‌تایبه‌تى باشتر بوونى ئابوورى و سه‌قامگیرى و ئارامى ناوچه‌كه و بوونى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان و فراوانبوونى دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به زۆر بوونى ژماره‌ى دانیشتوان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و به‌تایبه‌تیش هه‌رێمى كوردستان كرد‌و و له‌و پێناوه‌شدا زیاتربوونى ڕێژه‌ى بێكارى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و له نێو توێژى لاوان‌دا و ئاماژه‌ى به ڕووپێوى لاوان و گه‌نجان كرد كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى پلاندانان و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ئه‌نجامیان داوه ، له‌لایه‌ن شاندى میوانیشهوه ئاماده‌یى هه‌ماهه‌نگى خرایه روو له‌و بواره‌دا به‌تایبه‌تى په‌ره‌پێدان و راهێنان و بنیانانهوهى تواكان و كه‌مكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى بێكارى گرنگى زیاتر به‌سه‌نته‌رى راهێنان بدرێت و له‌لاى خۆشییه‌وه وه‌زیرى پلاندانان هاوكارى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ GTZ خسته ڕوو .