
له‌ڕێكه‌وتی21/10/2014، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له گیۆرگ ئێنتسڤایله‌ر، كونسوڵى گشتى نوێى كۆمارى ئه‌ڵمانیى فیدڕال له هه‌رێمى كوردستان، وشاندى ئاژانسى هاوكارى ئه‌ڵمانى (GIZ).
سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان پیرۆزبایى له كونسوڵى گشتى كرد به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆسته‌كه‌ى و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانى بۆ خواست، و له به‌رامبه‌ردا كونسوڵى ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ به‌ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، و دواتر هه‌ردوو لایه‌ن ستایشى ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌ى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئه‌ڵمانیا هه‌یه كرد و جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر زیاتر په‌ره‌پێدانى له سه‌ر هه‌موو ئاستێكه‌وه.
دواتر باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا به‌تایبه‌تى ره‌وشى ئاواره‌كانى روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه كه بۆته یه‌كێك له گرنگترین رووداوه‌كانى ئه‌م ئه‌ڵمانى ئاماده‌باشى نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌لأ حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستى هاوكارى كردنى ئاواره‌كان له رێگاى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى درێژخایه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى پلاندانان سوپاسى رۆڵى ئه‌ڵمانیا كرد له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت و داواى كرد كه زیاتر هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌م ره‌وشه ناهه‌مواره.