ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

پرۆسه‌کان و سیاسه‌ته‌کانی یارمه‌تیدان

هه‌رێمى كوردستانى عیراق وه‌ك هه‌موو ووڵاته‌ تازه‌ پێگه‌شتوه‌كان پشت ده‌به‌ستێت به‌ ده‌ستگیرۆیى و هاوكارى ده‌ره‌كى بۆ حاڵه‌تى كتوپڕو و پاڵپشتى  گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌روه‌ها پرۆژه‌ سه‌رمایه‌گوزاریه‌كان. له‌ بیست ساڵى ڕابووردوودا  ده‌ستگیرۆیى ده‌ره‌كى به‌شێكى گرنگى سه‌رچاوه‌ى دارایى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ى كه‌ ڕۆڵێكى گرنگ ببینێت له‌ ئاسۆی ماوه‌یه‌كى مامناوه‌ند تا دوورودرێژدا.
زۆر له‌  كه‌رته‌ گشتییه‌كانى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر كاریگه‌رى به‌هێزى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تدان . حكومه‌ت هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابینكردنى باڵپشتى دارایى و ده‌ستگیرۆیى مادى یاخود هاوكارى بۆ هه‌ر كه‌رتێكى گشتى. ده‌ستگیرۆیى فڕه‌جۆره‌ وه‌ك رێساكان ، ڕه‌نگه‌ به‌سوود بێت یان زیانبه‌خش بێت ، وه‌ ڕه‌نگه‌ بوژانه‌وه‌ى كۆمه‌لایه‌تى بره‌وپێبدات وه‌ یاخود كێبڕكێ بشێوێنێت ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ بارودۆخه‌وه‌.
ئاشكرایه‌ كه‌ چه‌ند شێوازێك ده‌ستگیرۆیى هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌و سیاسه‌ت و په‌یڕه‌وى تایبه‌تى پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت. له‌ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ستگیرۆیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ لایه‌ن دام و ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و بانكى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ووڵاته‌ به‌خشه‌ره‌كانه‌وه‌ دابین كراوه‌.
ئه‌م ڕێبه‌ره‌ گشتگیره‌ بریتیه‌ له‌ كورته‌ى چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تى ئێستاى ده‌ستگیرۆیى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا.
چه‌ند جۆرێكى تایبه‌ت هه‌یه‌  له‌ ده‌ستگیرۆیى كه‌ چیتر ڕێگه‌پێدراو نییه‌ و هه‌ندێ جۆرى دیكه‌ شیاوه‌، له‌ كاتێكدا چه‌ند جۆر و بڕى ده‌ستگیرۆیى زۆر به‌ ورده‌كارى و ووردبینیه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. جا به‌ شێوازێكى په‌ره‌سه‌ندوو (
DCC)   به‌ نیازه‌ كه‌ هه‌ستێت به‌ گۆرینى جه‌خت له‌ پاڵپشتیكردن و بره‌وپێدانى كه‌رته‌كانى تایبه‌ت و گشتى به‌ره‌و به‌ دواداچوونى ئاسۆیى و ستونى ئامانجه‌كانى ئه‌و سیاسه‌ته‌.
بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى ده‌ستگیرۆیى به‌ شێوازیكى كاریگه‌ر به‌ڕێوه‌ببرێت ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بوو سیاسه‌تێك و په‌یڕه‌وێكى تایبه‌تى هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵیدا . تا ئه‌و راده‌یه‌ى وه‌زاره‌تى پلان وه‌ك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ستاوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتپێدانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هه‌مئاهه‌نگى و هاوكارى گه‌شه‌سه‌ندن بۆ دانانى پلانى به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌ت و په‌یِره‌وى ده‌ستگیرۆیى.
له‌ (
DCC)   یه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى  سه‌رچاوه‌ ده‌ره‌كیه‌كان  ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ تازه‌ دامه‌زراوه‌ بۆ بره‌ودان به‌ كه‌رته‌ گشتییه‌كان وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و په‌یڕه‌وى رێچكه‌ى ده‌ستگیرۆیى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ى ناساندنى هه‌شت كه‌رته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ كه‌ یه‌ك بگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێبازه‌كانى ستراتیژى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌یى و تێكه‌ڵ بوونى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و پلانى ستراتیژى گه‌شه‌پێدان.
ڕه‌وتى كار له‌  (
ERMU) ده‌ستنیشانى ئه‌و پلانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌ستگیرۆیى پێیدا تێده‌په‌رێت بۆ په‌سه‌ندكردن.
له‌ (
ERMU) شێوازى زانیاریه‌ هاتووه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كانى داواكارى یاخود  پێشنیارى (ده‌ستگیرۆیى نێوده‌وڵه‌تى) چاوى پیداده‌خشێنرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌بردن بۆ دڵنیابوون له‌ گونجاوى له‌گه‌ڵ شێوازى ستانداردى پێشنیارى پرۆژه‌ى (DCC) . دواى چاوپێداخشاندنه‌وه‌ى ته‌واوى به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وا به‌ زنجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ى كارگێریدا تێده‌په‌ڕێت . له‌م قۆناغه‌دا تیمى پاڵپشت خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ و ووردبینى و هه‌ڵگرتن و دووباره‌  پشكنینى زانیارى و به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌بن بۆ دڵنیایى جۆرى پرۆژه‌كه‌. قۆناغی دواتر بریتى ده‌بێت له‌ ئاماده‌كارى و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕاپۆرته‌كان و نوسراوه‌كان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌كان كه‌ پلانیان بۆ دانراوه‌ بۆ په‌سه‌ندكردن له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى(ERMU).
له‌ كاتى په‌سه‌ندكردندا پشتگیریه‌كان و ڕاپۆرته‌كان ده‌نێردرێن بۆ  ده‌سته‌ى ستراتیژى چاوپێداخشاندنه‌وه‌ى عیراقى له‌ حكومه‌تى فیدرالى عیراق  له‌ به‌غداد بۆ چاوپێداخشاندنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن . دواى ناردنى پشتگیرى و ڕاپۆرته‌كان ، ده‌سته‌ى ستراتیژى چاوپێداخشاندنه‌وه‌ى عیراقى پڕۆژه‌كه‌ ئاراسته‌ى به‌خشه‌ره‌ یاریده‌ده‌ره‌كان ده‌كات بۆ مه‌رجه‌كانى پاره‌دانه‌كه‌ و جۆره‌كانى پاره‌دان كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ده‌ست بێت بۆ پرۆژه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان كه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ى مه‌رج و خاڵه‌كانى قه‌رزى دوولایه‌نه‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌و سوك.

·         هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی

·         هاوكارییه‌ دوولایه‌نیه‌كان

·         قه‌رزى سووك

 

 

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.