
له میانه‌ى سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆمارى پۆَڵهندا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى كه له‌م ووڵاته ساز ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ 6-9-2012، مارێك سۆوا، سه‌رۆكى هه‌رێمى ماتۆپۆڵسكا كه ده‌كه‌وێته باشوورى ووڵات، پێشوازى كرد له شاندى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و یاوه‌رى هێرش محرم، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان. وه‌زیرى پلاندانان سوپاس وستایشى هه‌رێمى كوردستانی ئاڕاسته‌ى پۆڵه‌ندا كرد بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێم و گرنگى هاندانى هاوكارى ئابوورى زیاتر له نێوان هه‌رێمى كوردستان و پۆڵه‌ندا خسته‌ڕوو.
شایانى باسه، سه‌رۆكى هه‌رێمى ماتۆپۆَڵساكا له كۆتایى ساڵى 2011 سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكرا، و له ده‌ره‌نجامدا هه‌ردوو لایه‌ن رێككه‌وتن له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى كهڵتوورى و زانستى و په‌ره‌پێدان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوانیاندا.