
د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان بارودۆخی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل خاتوو كلێر بۆرجوا گه‌وره به‌رپرسی UNHCR تاوتۆَ كرد.
خاتوو كلێر بۆرجوا سه‌رسامی خۆیی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌لوێسته مرۆییه‌ی خه‌لكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا, هه‌لوێستی حكومه‌ت و خه‌لكی زۆر به بایه‌خه‌وه هه‌لسه‌نگاند پێی وایه نمونه‌ی ئه‌م هاوكارییه مرۆیانه خۆشه‌ویستی خه‌لكی كوردستان به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی ده‌خاته به‌رچاوی كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی.
وه‌زیری پلاندانان ئلشكرای كرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆمه‌ككردنی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان و هه‌موو ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی له سوریاوه رویان له هه‌رێمی كوردستان كردوه, له هه‌مان كاتیش‌دا داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی كرد كه په‌له بكه‌ن له پێشكه‌شكردنی پێداویستی خزمه‌تگوزاری به په‌نابه‌ران, د. علی سندی دوپاتی كردوه كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه بۆ خزمه‌تكردنی په‌نابه‌ران, به‌لام ناكرێ ئه‌م ئه‌ركه قورسه به ته‌نها بكه‌وێته سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانیان, وه‌زیری پلاندانان به پێویستی زانی كه كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی په‌له‌ی زیاتر بكات بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كان .