لەژێرچاۆدێری سەرۆك وەزیرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، کۆری پەرەپێدانی پاراستنى كۆمەڵایەتى لە ٢١ ی ئەیلولی ، ٢٠١٥ لە هەولێر لە هۆلی سەعد عبداللە ئەنجامدرا . بەڕێز د.علی سندی ، وەزیرى پلاندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆڕەكەی دەستپێکرد. هەروەها بە ڕێز محمد قادر وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوو. کۆرەکە جەختی لەسەر چاکسازی پرۆگرامی پاراستنی کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە گۆرینی سیاسەتی کارپێکراو لەم پرۆگرامە کە چینی هەژار بەشێوەیەکی سەرەکی سوودمەند نین. هەروەها ئەم پرۆگرامە ئەرکێکی قوورسە لەسەر بودجەی هەرێم.
بۆ زانيارى زياتر كليك لهسهر ئهم لينكه بكه.
کۆری پڕۆژهى چوارچێوهى ستراتيجى پاراستنى كۆمەڵایەتى حوكومهتى ههرێمى كوردستان