به‌رێز باڵوێزی یابان له عێراق
به‌رێز به‌رپرسی JICA له عێراق
به‌رێز جێگری پارێزگاری دهۆك
ئاماده‌بووانی به‌رێز
له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی قاره‌مانی شنگال به تایبه‌تی بكه‌م به بۆنه‌ی رزگاركردنی شنگال له لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و به سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی هێژا ( مسعود بارزانی ) .
ئه‌مرۆ ده‌مه‌وێت به گشتی باسێكی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی یابان له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رێزتان بكه‌م :
یابان به‌شداربوو له پرۆسه‌ی رزگار كردنی عێراق به زیاتر له (1000) سه‌رباز ، له ئۆكتۆبه‌ری 2013 له مدریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له كۆنفراسی ئاوه‌دانكردنی عێراق ده‌وڵه‌تی یابان (5.000.000.000) پێنج ملیار دۆلار وه‌ك هاوكاری به‌خشرا كه (3.5) سێ ملیار و نیو وه‌ك قه‌رزی درێژخایه‌ن بۆ ماوه‌ی (40) ساڵ به قازانجی (5%) و (1.5) یه‌ك ملیار و نیویش وه‌ك (منحه) به‌خشرا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له چه‌ند سێكته‌رێكی جیاوازدا.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی (22) پرۆژه له عێراق ئه‌نجام دراوه كه (3) پرۆژه‌یان به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوون (2) پرۆژه له سێكته‌ری كاره‌با و (1) پرۆژه‌ش له سێكته‌ری ئاو بووه .
ئه‌گه‌ر ئێمه بروانینه ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له هه‌موو ناوچه‌كان جێگه‌ی ده‌ستی ئه‌و هاوكارییانه زۆر دیاره ، هه‌روه‌ها پێش ئه‌و (22) پرۆژه‌یه‌ش ده‌وڵه‌تی یابان له رێگه‌ی رێكخراوی JICA ده‌رفه‌تی مه‌شق و راهێنان و دروست كردنی تواناكانی داوه به فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا (860) فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ند بوونه له‌و راهێنانه كه نیوه زیاتری ئه‌و به‌رنامانه له تۆكیۆی پایته‌ختی یابان بووه و ئه‌وانیتریش له ووڵاتانی تر ئه‌نجامدراون، ئه‌م هاوكارییه‌ش به‌شێك بوو له هاوكارییه‌كانی به‌خشینی یابان. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری كشتوكاڵ ئاژانسی جایكای یابانی (2) دوو پرۆژه‌ی گرنگی له سه‌رجه‌م شاره‌كان ئه‌نجامداوه.
له ده‌ستپێكی ئه‌م هاوكارییانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌رفه‌تی زانی كه له سه‌ره‌تادا ئه‌م هاوكارییانه ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان بگرێته‌وه كه زۆرترین زه‌ره‌رو زیانیان پێگه‌یشتووه و رووبه‌رووی كێشه‌ی درێژخایه‌ن بوونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبژێردرا و تیایدا پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ ئه‌نجامدرا كه یه‌كێك بوو له‌و پرۆژانه‌ی له سه‌ره‌تادا ئه‌نجامدراوه و ته‌واو بووه بۆیه زۆر سوپاسی حكومه‌تی یابان و ئاژانسی جایكا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌و شاره‌دا .
له دوای ئه‌وه‌دا هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر سوودمه‌ند بوونه له پرۆژه‌ی كاره‌با و پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆری ئاوی هه‌ردوو شاره‌كه. پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆری ئاوی چوارتا دیسانه‌وه یه‌كێك بووه له‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ره‌تا هاتۆته ئه‌نجامدان .
ئه‌مرۆ ئێمه لێره‌دا كۆبووینه‌وه بۆ ئاهه‌نگ گێران به بۆنه‌ی ته‌واو بوونی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو تاخی ئاوی به‌رۆشكێ و دۆمیز كه پتر له (50.000) كه‌س سوودمه‌ند بوونه له‌م پرۆژه‌یه .
بابه‌تێكی تر كه حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه‌ی پێبده‌م مه‌سه‌له‌ی هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانه ئه‌وانه‌ی كه روویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان كه له ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی سووریا و ئاواره بوونی نزیكه‌ی (250) هه‌زار خه‌ڵكی سوریا، ده‌وڵه‌تی یابان به‌شداری كردووه له تمویل كردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی ئاواره‌كانی ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها له ساڵی 2014 هه‌تا ئه‌مرۆ به‌شداربووه له كۆمه‌كبه‌خشین و هاوكاری ئه‌و ئاواره عێراقییانه‌ی كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه .
هه‌تا ئێستا حكومه‌تی یابان به بری (130) ملیار دۆلار به‌شداری كردووه له تمویل كردنی هاوكاری كردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
به‌ر له دوو رۆژ به‌ڕێز باڵوێزی یابان له عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) كۆبووه‌وه و مزگێنی ئه‌وه‌ی دا كه حكومه‌تی یابان نوسینگه‌ی سه‌فاره‌تی یابان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه تا ببێته نه‌واتێك بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی فه‌رمی یابان له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ئه‌م ئۆفیسه‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی یابان و كه‌رتی تایبه‌تی پته‌وتر بكات .
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی ئایینده، حكومه‌تی یابان له ئێستادا له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق تا قه‌رزێكی تر بداته حكومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌موو پارچه‌كانی عێراقدا .
له قه‌رزی یه‌كه‌مدا حكومه‌تی یابان (3.5) سێ ملیار دۆلار نیو و (1.5) ملیار و نیوێكیش وه‌ك (منحه) به‌خشیوه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان (595) ملیۆن دۆلار سوودمه‌ند بووه .
له قه‌رزی داهاتوودا كه ئێستا له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆدایه بۆ په‌سند كردن نزیكه‌ی (5.7) ملیار دۆلار ته‌رخان كراوه بۆ هه‌موو عێراق به‌ڵام هه‌ندێك ده‌نگ له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ن داوا ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌رزه بێبه‌ش بكرێت ، من ئه‌مڕۆ له‌م ده‌رفه‌ته‌دا داوا له ئه‌ندام په‌رله‌مانانی عیراق ده‌كه‌م به عه‌ره‌ب و توركمان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر پشتیوانی ئه‌وه بن كه هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌ی قه‌رزی نوێ‌دا محروم نه‌كرێت و جودای نه‌كه‌نه‌وه . هه‌روه‌ها داوا له ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كورد ده‌كه‌م له په‌رله‌مانی عێراق كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك رێز بن و پشتیوانی داخوازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن تا بتوانیت سوودمه‌ند بێت له‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌تی یابان پێشكه‌شی ده‌كات .
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت جارێكی تر به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به خه‌ڵكی یابان و حكومه‌تی یابان بكه‌م بۆ ئه‌م هاوكاری و هاوسۆزییه چ له بواری قه‌یرانی مرۆیی و چ له بواری په‌ره‌پێدانی و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان .
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك