رۆژى سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتى 03/05/2016 كۆبونه‌وه‌ێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ستاف وجێبه‌جێكارانى به‌رنامه‌ى UNV كه وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌گه‌ڵ UN جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له خۆگرتنى (11) تازه ده‌رچووى كولێژ وپه‌یمانگاكان به فێركردنیان چۆنیه‌تى كاركردن وه‌رگرتنى ئه‌زموون له‌كار له‌رێگاى كاركردینان له UN, له‌م كۆبونه‌وه‌دا به‌ڕێز (زاگرۆس فتاح محمد) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلانى پڕۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان گفتوگوى له‌گه‌ڵ ئه‌م (11) كارمه‌نده كرد له‌سه‌ر رێژه‌ى فێربونیان وئه‌و كه‌رتانه‌ى كه‌كاریان لى كردووه وپلانى داهاتوویان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م به‌ڕێزانه وه‌ڵامى برسیاره‌كانى به‌ڕێزیان دا وزۆر پێ خۆشحال بوون به‌م ئه‌زموونه سوودمه‌نده وه‌كو گه‌نجى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان, شایه‌نى باسه ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق وهه‌رێمى كوردستان جیبه‌جێ ده‌كرێت كه گرنگى گه‌وره به‌خۆى ده‌بینى.

