
ئه‌مڕۆ 11-10-2012، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له رۆلف ئۆلریش، كونسوڵى گشتى كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدڕال له هه‌ولێر، و پیته‌ر ڤیدرۆید، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆژیا و راهێنانى ئه‌وروپى، وشاندی یاوه‌ریان كرد.
مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه درێژه‌دانه به كار و چالاكیه‌كانى سه‌نته‌رى ناوبراو بۆ راهێنان ومه‌شق پێكردنى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى جۆراوجۆردا وه‌ك كارگێڕى، په‌ره‌پێدانى مرۆیى، ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى، دارایى، دادوه‌رى، زمانى ئینگلیزى و ئه‌ڵمانى، رۆژنامه‌وانى، هتد.
وه‌زیرى پلاندانان وێڕاى ستایشكردنى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا و سه‌نته‌رى ناوبراو، جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پڕۆژگرامهكانى راهێنان كرده‌وه كه له گه‌ل ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بگونجێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى داڕشتنى پلانێكى چه‌ند ساڵه‌یى كرد كه له رێگاى تهمویلكردنى هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ئه‌ڵمانى جێبه‌جێبكرێت.
شایانى باسه سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆژیا و راهێنانى ئه‌وروپى سه‌ر به وڵاتى ئه‌ڵمانیایه و ماوه‌ى سێ ساڵه سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى خولى راهێنانه له بوارى جۆراوجۆردا بۆ فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم كه تا ئێستا زیاتر له 6000 فه‌رمانبه‌ر به‌شداری ئه‌م خوولانهیان كردووه.