
له‌درێژه‌ى كار و چالاكیه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌مڕۆ 12/18/ 2012 به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز شیروان أسعد بریكارى وه‌زیرى پلاندانان و زاگرۆس فتاح به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌ماهه‌نگى و په‌ره‌پێدان و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئارتورهۆڤانیسیان به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سێنیرجى و سونیل كۆمار شاره‌زا له بوارى پرۆگرامى به‌ڕێوه‌بردنى (KDMS) له هۆڵى شه‌هید مامۆستا سعد سیمینارێك به‌ڕێوه چوو ، له‌م سمیناره دا باس له‌سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان (KDMS) كرا كه بریتیه له ئامرازێكى ماڵپهردارى گشتگیر كه ته‌واوى سووڕى پرۆژه‌كانى په‌ره‌پێدان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دا به‌رێوه ده‌بات . KDMS وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى زانیارى پشت پێبهسراو ، بڕواپێكراو ،زۆر گرنگى زانیارییه‌كانى دابه‌شبوونى پڕۆژه‌كانى په‌ره‌پێدان به‌پێى كه‌رته‌كان ، پارێزگاكان و ئاژانسه‌كانى جێبه‌جێ كردن خزمه‌ت ده‌كات. سیسته‌مه‌كه وه‌ك بنكه‌یه‌كى زانیارى سه‌ره‌كى سیسته‌مێكى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه خاوه‌كان و ڕاپۆرت كردن كار ده‌كات له‌كاتێك كه دڵنیایى ده‌ست پێگهیشتنێكى كارا به بودجه‌ى هه‌رێمه‌كه‌و جێ به جێ كردنى پرۆژه مسۆگه‌ر ده‌كات . ئامانج له‌م سیمیناره دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێت ڕاپۆرتى شیكارى و هێلكارى به خه‌سڵه‌ته گۆراوه جیاوازه‌كان و تانوپۆكان به پێى پێویستى به‌كارهێنه‌ر درووست بكات وه‌هه‌روه‌ها ده‌توانیت نه‌خشه به‌پێى سیسته‌مه زانیاریه جوگرافیه‌كان بكێشیت ، به‌مه‌ش له تواناى دایه وێنه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه جێبه‌جێ ده‌كرێن تاوه‌كو ئاستى ناحیه دیارى بكات.
له كۆتایى دا وه‌زاره‌تى پلاندانان سوپاسى گشت ئامهدبوان و بهژداربوانى كرد و هیواى خواست به هه‌ماهه‌نگى گشت لایه‌ك ئه‌م سیسته‌مه به سهركهووتوى ئه‌نجام بدریت بۆ خزمه‌تكردنى هه‌ڕێمى كوردستان ......