پلانى ستراتیجى
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی په‌روه‌رده و فێرکردن و ڕۆشنبیری
ئه‌و كارنامه‌یه به پشت به‌ستن به ئه‌ركه‌كانى پێكهاته‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان هه‌رێمى كوردستان داڕیژراوه وه به پێى یاساى په‌سند كراوه ژماره‌ى(7)ى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستان - عیراق ساڵى(2006)كه تایبه‌ته به یاساى وه‌زاره‌تى پلان دانانى هه‌ریمى كوردستان , وه به پێى فه‌رمانى وه‌زارى ژماره(958)له‌رێكه‌وتى10/1/2010بڕیار درا به گۆرینى ناوى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پلانه‌كان گه‌شه‌پَیدان بۆبه‌ێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده و خویندن و رۆشنبیرى
ئه‌ركه‌كان ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه بریتین له:-
1-به‌شداریكردن و پێشنیازكردنى سیاسه‌ت و ئامانجه‌كان و ئاماده‌كردنى پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدان بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده و خویندن و رۆشنبیرى له هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى كردن له گه‌ل كه‌رته جۆراوجۆره‌كان
2-گفتوگۆكردن له سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى په‌روه‌رده و خوێندن و رۆشنبیرى كه ده‌خرێنه نێوبودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى ساڵانه‌ى هه‌رێم
3-دروست كردنى هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ پسپورانى ئه‌كادیمى و زانستى له بواره‌كانى په‌روه‌رده و خویندن و رۆشنبیرى به ئامانجى سود بینین له تواناى و شاره‌زاییه‌كانیان له ره‌سم كێشانى ئه و سیاسه‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ندى دارن به‌م كه‌رته.
ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه له سێ به‌ش سه‌ره‌كى پێكدێت:
1-پلاندانانى په‌روه‌رده و فێركردن
2-پلاندانانى رۆشنبیرى و هونه‌رى
3-پلاندانانى وه‌رزش و لاوان
ئه‌م به‌شه به‌رپرسیاره له:
* دارشتنى پلانى ستراتیژى بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره به هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا
* دانانى داتابه‌یسێكى زانیارى وورد كه تێیدا هه‌موو ئه‌و داتایانه بگرێنه خوى كه تایبه‌تن به‌م سێكته‌ره و تازه‌كردنه‌وه‌ى زانیارى وداتاكان هه‌موو ساڵێك
* هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ل ئه لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندى دارن به پێدانى پاره‌ى پرۆژه‌كان له حكومه‌تى هه‌رێم وولاتانى به‌خشه‌ر
* به‌دواداچونه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارى په‌روه‌رده وه هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى ئه‌داى كاره‌كان بۆگرێنتى به ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن و چاڵاكردنى بزوات و جوله‌ى په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌رێمى كوردستاندا.
ئه‌م به‌شه به‌رپرسیاره له:
* دارشتنى پلانى ستراتیژى بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان
* دانانى داتابه‌یسێكى زانیارى وورد كه تێیدا هه‌موو ئه‌و داتایانه بگرێنه خوى كه تایبه‌تن به‌م سێكته‌ره و تازه‌كردنه‌وه‌ى زانیارى وداتاكان هه‌موو ساڵێك
* هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ل ئه لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندى دارن به پێدانى پاره‌ى پرۆژه‌كان له حكومه‌تى هه‌رێم وولاتانى به‌خشه‌ر
* به‌دواداچونه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارى په‌روه‌رده وه هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى ئه‌داى كاره‌كان بۆگرێنتى به ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن و چاڵاكردنى بزوات و جوله‌ى ئاستى رۆشنبیرى وگرنگى دان به‌لاوان له هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌ش پلاندانانى وه‌رزش و لاوان
ئه‌م به‌شه به‌رپرسیاره له:
* دارشتنى بلانى ستراتیژى بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان
* دانانى داتابه‌یسێكى زانیارى وورد كه تێیدا هه‌كوو ئه‌و داتایانه بگرێنه خوى كه تایبه‌تن به‌م سێكته‌ره و تازه‌كردنه‌وه‌ى زانیارى وداتاكان هه‌موو ساڵێك
* هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ل ئه لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندى دارن به پێدانى پاره‌ى پرۆژه‌كان له حكومه‌تى هه‌رێم وولاتانى به‌خشه‌ر
* به‌دواداچونه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارىئه‌م ته‌وه‌ره وه هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى ئه‌داى كاره‌كان بۆگرینتى به ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن و چاڵاكردن بزوات و جوله‌ى ئاستى وه‌رزش و گرنكى دان به لاوان له هه‌رێمى كوردستاندا.