
ئه‌مڕۆ 26-11-2012، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له خاتوو یۆلاندا تایله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى گرێبه‌سته‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا، و شاندى یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له سیسته‌م و رێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان كرا كه له هه‌رێمى كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئه‌گه‌ره‌كانى باشتركردنى ئه‌م سیسته‌مه به‌گشتى بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته حكومیه‌كان له هه‌موو بوارێكدا به باشترین شێواز جێبه‌جێبكرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵده‌ستێت به‌پێداچوونه‌وه وشیكردنهوهى سیسته‌م و رێنماییه‌كانى ئێستا بۆ ده‌ستنیشانكردنى بۆشایی وكهموكوڕیهكان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان گرنگى ئه‌م پڕۆژه‌ى به‌رزنرخاند كه بۆشایى زۆر له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تى له‌لایه‌نى ته‌شریعیه‌وه، و ئاماده‌باشى وه‌زاره‌تى پلاندانانى نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى ئه‌م سیسته‌مه تاكو شه‌فافتر وكاراتر بێت، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌م بواره‌دا.