د.دارا ره‌شید" خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشیه هه‌ریه‌ك له ( یوسف انور و عبدالله كه‌ریم) به‌بۆنه‌ى خانه‌نشین بونیان، ڕۆژى دوو شه‌مه 17-2-2020 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ئاماده‌بونى بریكار و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت خه‌ڵاتى ڕ‌ێزلێنانى به‌خشیه هه‌ریه‌ك له یوسف انور مراد به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلانى ستراتیژى و عه‌بدالله كه‌ریم عه‌بدالله به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌بۆنه‌ى خانه‌نشین بونیان" ڕاشى گه‌یاند پێدانى خه‌ڵاتى رێزلێنان و پاداشتكردنى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانى خانه‌نشین ده‌بن هۆكارێكه بۆ هاندان و هه‌ستكردن به لێپرسراویه‌تى له‌لایه‌ن فه‌رمانه‌ران.
لهووتهیهكشیدا وه‌زیرى پلاندانان سوپاس و ستایشى رۆڵ و ماندوبونیانى كرد كه ساڵانیكى زۆره به‌بێ دابران له‌وه‌زاره‌تى پلاندانان خزمه‌ت ده‌كه‌ن سه‌ربارى ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ى به خزمه‌تى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تیان گه‌یاندوه به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه و دڵسۆزانه به‌رده‌وام بوونه و هه‌ریه‌ك له شوێنى خۆى له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تى بوه.
د.دارا ره‌شید ووتیشى ده‌بێـت سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه وه‌ربگیرێت كه خانه‌نشین بونه یا له‌ته‌مه‌نى خانه‌نشینى نزیكبونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌هه‌موو لایه‌ك به‌رده‌وامى به خزمه‌ته‌كان بدرێت له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر یه‌ك له (یوسف انور و عبدالله كه‌ریم ) سوپاس و ده‌ستخۆشیان له‌وه‌زیرى پلاندانان كرد له‌به‌رامبه‌ر پێدانى خه‌ڵاتى رێزلێنان و پاڵپشتى و هاوكاریه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ فه‌رمانبه‌ران.