
ئه‌مڕۆ 3-3-2013، به ئاماده‌بوونى د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێركشۆپێك له‌سه‌ر گرێبه‌سته گشتییه‌كان ده‌ستى كرد كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌نجام ده‌درێت به‌هاوكارى له‌گه‌لأ تیمێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى خاتوو یولاندا تایله‌ر، به‌رپرسى گرێبه‌سته گشتییه‌كان له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا.
له وێركشۆپهكهدا كه ماهى پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ت وداموده‌زگا جیاجیاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان و لایه‌نى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌بوون به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى بارى ئێستاى گرێبه‌سته گشتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان بۆ داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى شیاو له‌پێناو باشتركردنى سیسته‌مى گرێبه‌سته گشتییه‌كان.
له ووتارێكدا د. على سندى جه‌ختى كرده‌وه كه به‌شێكى زۆرى بودجه‌ى هه‌رێم به شێوه‌ى گرێبسهته گشتییه‌كان خه‌رجده‌كرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم گرنگى زۆر به‌م بابه‌ته ده‌دات و ئاماده‌یه پێداچوونه‌وه له‌م بواره‌دا بكات تاكو گرێبسهته گشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاوتر و سه‌رده‌میانه‌تر جێبه‌جێبكرێن.