
له به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ باشتركردنى ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كانى له هه‌رێمى كوردستانن، ئه‌مڕۆ 2/5/2016، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خاتوو لیزا گراند، جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، وشاندى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌یه‌كدا، سه‌ره‌تا باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى به‌غدا كرا. دواتر باس له ره‌وشى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا كه بۆته قه‌یرانێكى مرۆیى درێژخایه‌ن و پێویستى به هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه چونكه ناكرێت ته‌نها لایه‌نێك ئه‌م ئه‌ركه قورسه بگرێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها باس له به‌رنامه‌ى پێشكه‌شكردنى هاوكارى ته‌كنیكی بۆ هه‌ندێك پڕۆژه. وه له كۆتاییدا هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام كرده‌وه بۆ بهرهپێشبردنى كار و چالاكیه مرۆییه‌كانى تایبه‌ت به ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له هه‌رێمى كوردستان.