پۆلێن‌کردنی به‌ڵێنده‌ران
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلێن‌کردنی به‌ڵێنده‌ران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارگێڕی و داراییه له دیوانی وه‌زاره‌تی پلاندانان، پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیش و كاره‌كانی پۆلینكردنی سلێمانی و هه‌لێر له سایه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاته كایه‌وه. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێكردنی كاری پۆلینكردنی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران له هه‌رێمی كوردستان به پێى په‌یڕه‌وی تۆمار و پۆلینكردن و دیاریكردنی پله‌ی پۆلینی به‌ڵێنده‌ران له هه‌رێمی كوردستان ژماره 1 ی ساڵی 2007 كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه.
پێكهاته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆڵینكردنی به‌ڵێنده‌ران
1. به‌شى پۆلینكردن و ووردبینى
2. به‌شی نوێكردنه‌وه
3. به‌شى دۆسیه‌كان و دروستكردنی ناسنامه
4. به‌شى كۆمپیوته‌ر و داتا بێ‌س
ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران
كاری سه‌ره‌كیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌ران بریتیه:-
یه‌كه‌م : -پۆلین كردنى كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ربۆ یه‌كه‌م جار
دووه‌م : - به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی پۆلینی به‌ڵێنده‌ران
سێیه‌م: -نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی پۆلینكردن ( كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر ).
چواره‌م: -گۆڕینى به‌رێوه‌به‌رى رێپێدراوی كۆمپانیا یان گۆرینى ناوى كۆمپانیا ، دووباره ده‌ركردنی ناسنامه‌ی ونبوو .
پێنجه‌م: -ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر فرۆشتنی پشكه‌كانی هاوبه‌ش و دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیاكان.
په‌یڕه‌وى تۆمار‌و پۆلێن و دیاركردنى پله‌ى به‌ڵێنده‌ران له هه‌رێمى كوردستان ژماره 1- ساڵى 2007