ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

ده‌رباره‌ی ب.گ. هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی په‌ره‌پێدان

بەڕێوەبەرایەتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان بەشێکە لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی یاسای وەزارەت ئەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییە ئەم ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێ دەکات:

·         دامەزراندنی پرۆسەی کاریگەر، شەفاف و بەرپرسیارانە بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی پەرەپێدان.

·         بەرەوپێشبردنی هاوکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە کۆمەکبەخشەکان و هاوکارە نێودەوڵەتییەکان.

·         ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی پەرەپێدان.

·         داڕشتنی ستراتیژ بۆ کەرتەکان بەهاوکاری لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، کەری تایبەت، رێکخراوە ناحکومییەکان، سەندیکاکان، زانکۆکان...هتد، بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری و تەبایی لەنێوان کەرتەکاندا، بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پرۆسەی پەرەپێدانی هەرێم و عێراقدا.

·         پێشکەشکردنی رێنمایی ستراتیژی بە پرۆسەی پلاندانی گشتی، بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.

 

 لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان ئەرکی یاسایی هەیە بۆ رێکخستنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، قۆناغ بە قۆناغ هەوڵ دەدات سەرنجی بیانی رابکێشێت بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی پەرەپێدان و هاندانی کەرتی تایبەتی ناوخۆیی و دەرەکیی.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان پێکدێت لەم پێنج بەڕێوەبەرایەتیەی خوارەوە و یەکەیەکی خزمەتگوزاری:

·         به‌ڕێوه‌به‌رایەتی داڕشتن و پشکنینی پرۆژه‌

·         به‌ڕێوه‌به‌رایەتی په‌ره‌پێدانی ستراتیژی

·         به‌ڕێوه‌به‌رایەتی داتا و زانیاری

·         به‌ڕێوه‌به‌رایەتی په‌ره‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت

·         به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هه‌ماهه‌نگی کشتی و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان

·         یه‌که‌ی خزمه‌تگوزاری و هاوکاری

 

     بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان

 

حيدر مصطفى سعيد

 

 

بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان بکە لە:http://www.krgmopdcc.com/

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.