له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی كرد له د. تۆماس لوسه‌ر ڤایس، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ (IOM).
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له ره‌وشى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا به تایبه‌تى پڕۆسه‌ى تۆماركردنى گشتگیرى ئاواره‌كان له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه قۆناغى یه‌كه‌مى ته‌واوكردووه. هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م قۆناغه و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو تاوتوێكرا.
وه‌زیرى پلاندانان به‌رده‌وامى ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ى به زۆر گرنگ وه‌سف كرد چونكه به‌ده‌ستهێنانى داتا و زانیارى زیاتر و ووردتر زۆر پێویسته بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واوى ره‌وشى ئاواره‌كان و باشتر ده‌ستنیشانكردنى پێداویستییه‌كان و هه‌روه‌ها پلان داڕشتن بۆ باشتركردنى بواره سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك ته‌ندروستى و خۆراك و حه‌وانه‌وه و په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌ت به ئاواره‌كان. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى (IOM) ستایشى رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پاڵپشتیكردنى به‌رده‌وامى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام كرده‌وه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كانیان.