
رۆژى یه‌كشه‌ممه 1-7-2012 به سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نۆیه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، كونسوڵگهرییهكانى به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، و ئاژانسى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى ژاپۆن (جایكا)، و ژماره‌یه‌ك رێكخراو و ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى تر. ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بوو.
وه‌زیرى پلاندانان كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ده‌ستپێكرد به پێشكه‌شكردنى پرێزنتهیشنێك ده‌رباره‌ى پڕۆسه و هه‌نگاوه‌كانى ئاماده‌كردنى بودجه‌ى هه‌رێم به‌گشتى و تیشكى خسته سه‌ر بودجه‌ى 2012. دواتر وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ئاماده‌بووانى دایه‌وه و كورته باسێكى له‌سه‌ر بودجه پێشكه‌ش به كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن كرد.
شایانى باسه زنجیره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌كبه‌خشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر دوو مانگ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك راگیرا، به‌م پێیه وا بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو له مانگى ئه‌یلول سازبكرێت.