
ڕۆژی دوو شه‌مه 18-11-2019 دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له پینكى چاودورى راوێژكارى بوارى كاره‌با" كه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پلاندانان وكۆمه‌كی دارایی ڕێكخراوی USAID و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كراوه بۆ یارمه‌تیدانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند چاكسازییه‌ك و نووسینی یاسایه‌كی نویێ كاره‌با.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه یاسای كاره‌بای كوردستان گفت‌و گۆی له باره‌یه‌وه كرا و بژارده‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با تاوتوێ كران" هه‌روه‌ك بڕیاردرا په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسی یاساى كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی پلاندانانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر یارمه‌تی و هاوكاریه‌ك كه پێویست بێت له‌و باره‌یه‌وه.