
وه‌زیری پلاندانان له به‌لجیكا له‌گه‌ل سه‌رۆكی په‌رله‌مانی أوروپا ئاندری فلاهات و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی أوروپا جوزی باراسۆ به ئاماده‌بونی د. رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سامی الحراج سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌به‌رهێنانی عیراق كۆبونهوهیهكان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا, ئامانجی كۆبونه‌وه‌ی شاندی بالای عیراق و هه‌رێمی كوردستان, تاوتۆكردنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی و كوردستان به تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی بۆ هاوكاری نێوان ولاتانی أوروپا و عیراق له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئال و گۆری بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی عیراق له بواری ئابوری ئال و گۆری بازرگانی له نێوان أوروپا و عیراق و هه‌رێمی كوردستان بوو.
هه‌ر یه‌ك له د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان و هێرش محرم سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفرانسی وه‌به‌رهێنان له عیراق ئێستا له بهلجیكان, كۆنفرانسی ناوبراو له لایه‌ن ژووری بازرگانی عربی بلجیكی میوانداری ده‌كرێت. مه‌به‌ست له‌م كۆنفرانسه هاندانی كۆمپانیا‌و بازرگانانی به‌لجیكی و أوروپیه بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان