ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

لیژنه‌ى پۆلێنکردن


لێژنه‌ی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران پێكهاتووه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكدێت له‌:
1. سه‌رۆكی لێژنه‌: فه‌رمانبه‌رێكی پله‌ تایبه‌ته‌.
2. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانان: پله‌كه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت.
3. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
4. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری: پله‌كه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت.
5. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن: پله‌كه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت.
6. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: پله‌كه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت.
7. نوێنه‌ری یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان.
وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕیارده‌ری لێژنه‌ی پۆلینكردنه‌.

ئه‌ركی لێژنه‌ی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران بریتیه‌ له‌:

1. بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ پۆلینكردنی بڵێنده‌ران، پاڵپشت به‌و مه‌رج و رێكارانه‌ی هاتوون له‌ نیزامی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران ژماره‌ ( 1 ) ی ساڵی 2007 بۆ هه‌ر پله‌یه‌ك، وه‌ بڕیاری لێژنه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت له‌ لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری پلاندانان.

2. دانانی ناوی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران له‌ لیستی ره‌ش له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت پاڵپشت به‌ په‌یڕه‌وی ژماره‌ 1 ی ساڵی 2007 .

3. ده‌رهێنانی ناوی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران له‌ لیستی ره‌ش له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌ت و لایه‌نكانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاه‌ت پاڵپشت به‌ په‌یڕه‌وی ژماره‌ 1 ی ساڵی 2007 .

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.