له ڕێكه‌وتی 27-7-2015، به سه‌رپه‌رشتى د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (جایكا) و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى به‌رفراوانى تایبه‌ت به به‌دواداچوونى ئه‌و پڕۆژانه‌ى له چوارچێوه‌ى قه‌رزى وو‌ڵاتى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن به‌ڕێوه‌چوو.
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین بارى پڕۆژه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرا كه له ئێستادا له قۆناغى جێبه‌جێكردندان و بریتین له دروستكردنى پڕۆژه‌ى ئاو له پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه، و پڕۆژه‌ى بونیاتنانه‌وه‌ى كه‌رتى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها دوو پڕۆژه‌ى تر له كه‌رتى كشتو‌كاڵى تایبه‌تن به باشتركردن و فراوانكردنى ته‌كنه‌لۆجیاى ره‌زگه‌رى و پڕۆژه‌ى باشتركردنى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم. وه‌زیرى پلاندانان سوپاس و پێزانینی حكومه‌ت و گه‌لى كوردستانى بۆ وو‌ڵاتى ژاپۆن به‌تایبه‌تى ئاژانسى جایكا له به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، و ده‌ستخۆشى له سازدانى ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان له نزیكه‌وه ئاشنابن به ره‌وشى پڕۆژه و چالاكیه‌كان و لێكتێگه‌یشتنى زیاتر له‌نێوانیان دروست بێت.