له ڕێكه‌وتی 15-1-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له شاندی كۆمه‌ڵه‌ى بازرگان و پیشه‌سازانى دیاربه‌كر به سه‌رۆكایه‌تى بورچ بهیسالأ، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵه‌كه، و ژماره‌یه‌ك خاوه‌نكار و بازرگان و پیشه‌سازانى شارى دیاربه‌كر.
مه‌به‌ست له سه‌ردانى شاندى ناوبراو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و دیاربه‌كر بوو له هه‌موو بوارێكدا به‌تایبه‌تى بوارى ئابورى. سه‌رۆكى شاندى ناوبراو رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به نیازن لقى خۆیان له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندى نێوان دیاربه‌كر و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان. و داوایان كرد كه دیاربه‌كر بایه‌خى زیاترى پێبدرێت له رووى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنى كار و پیشه‌سازى.
وه‌زیرى پلاندانان پشتگیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كۆمه‌ڵه‌ى بازرگان و پیشه‌سازانى دیاربه‌كر دووپاتكرده‌وه و ستایشى رۆڵى كۆمپانیاكانى سه‌ر به‌م كۆمه‌ڵه كرد كه ته‌نانه‌ت له كاتى رووداوه‌كانى مانگى ئاب و كاره‌ساتى شه‌نگال كاره‌كانیان نه‌وه‌ستاند و نه‌كشانه‌وه، به‌ڵكو ههڵویسَتى گرنگیان نیشاندا به كۆكردنه‌وه‌ى پشتیوانى بۆ هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌وه‌ش مایه‌ى سوپاس و ستایشكردنه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى دا كه له ئاینده‌دا زیاتر بایه‌خ به په‌یوه‌ندى ئابورى نێوانیان و هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.