له ڕێكه‌وتی 8-1-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له خاتوو جێسیكا سڤاردسترۆم، جێگرى باڵوێزى سوید له به‌غدا هه‌روه‌ها به‌رپرسى نووسینگه‌ى باڵوێزخانه‌ى سوید له هه‌ولێر، و جاڤید سه‌یدى، به‌رپرسى كاروبارى سیاسى له باڵوێزخانه‌ى سوید له به‌غدا.
مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه تاوتوێ كردنى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و ره‌وشى ئاواره‌كان بوو له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌لایه‌نى هاوكارى مرۆیى. له‌م باره‌یه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى كرد كه ئه‌م بارودۆخه قه‌یرانێكى به‌رده‌وامه ئه‌گه‌رچى ره‌وشى ئاواره‌كان پێشكه‌وتنى باشى به‌خۆوه بینیوه به به‌روارد له‌گه‌لأ چه‌ند مانگى رابردوو به‌تایبه‌تى دواى دروستكردنى 26 كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌گه‌لأ ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌م پێشكه‌وتنانه، له ئێستادا پێداویستى زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به دابینكردنى كه‌لوپه‌لى زستانه به‌تایبه‌تى دواى هه‌ڵكردنى ئه‌م شه‌پۆڵه‌ى سه‌رما بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه. د. على سندى داواى له شاندى ناوبراو كرد كه هاوكارى زیاترى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى زیاتر بۆ ئاواره‌كان. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو جێسیكا هه‌ڵوێست و ئاماده‌باشى ووڵاته‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه له پشتگیریكردنى هه‌رێمى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له میانه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌لأ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ باشتركردنى ره‌وشى ئاواره‌كانى هه‌رێم ودابینكردنى پێداویستیه‌كانیان، وه‌زیرى پلاندانان، د. على سندى، پێشوازیكرد له ماساكى هۆندا سكرتێرى یه‌كه‌م، و ماسایوكى تاكاهاشى سكرتێرى دووه‌م له باڵوێزخانه‌ى ژاپۆن له عیراق.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌لومه‌رجى ئاواره‌كان و میكانیزمى باشتركردنى كرا هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى دوولایه‌نه كرایه‌وه له پێناو ئه‌م ئامانجه...