
د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ل شاندێكی بریتانی و كوێتی به سه‌رۆكایه‌تی بۆب هۆپ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا, شاندی ناوبراو به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی كوردستانیان كردوه.
هه‌روه‌ك شاندی ناوبراو رایانگه‌یاند كردوه تیرۆرستیهكی چه‌ند رۆژی رابردوو هیچ دوو دلێیكی لای ئه‌وان دروست نه‌كردوه پێشیان وایه كوردستان یه‌كێكه له ناوچه ئارامه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست وه له هه‌مانكاتیشدا گونجاوترین شوێنه بۆ وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كردن.
شاندی ناوبراو نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌ی بازرگانی له بریتانیا‌و كوێت ده‌كه‌ن, له چه‌ندین بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیات نان له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری افریقا سه‌رمایه گوزاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ندین شاندی بازرگانی سه‌ردانی و هه‌رێمی كوردستانیان كردوه بۆ لێكۆلینهو تێگه‌یشتنی زیاتر سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كردن له هه‌رێمی كوردستان