
رۆژى سێشه‌ممه 27-3-2012، د. على سندی وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له د. مارزیۆ بابلى، به‌رپرسى نوێى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یونیسیف UNICEF) له عیراق، وخاتوو جۆیسى گاتشێری به‌رپرسى نووسینگه‌ى یونیسیف له هه‌ولێر.
سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان پیرۆزبایى له د. بابلى كرد به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى له عیراق‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست‌و ئاماده‌باشى وهزارهتهكهىو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى نیشاندا بۆ هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیكردنى زیاتر له‌گه‌لأ یونیسیف به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى باشتر به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌رپرسى یونیسیف خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان‌و دووپاتى كرده‌وه كه ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان زۆر له‌باره بۆ باشتركردنى دانانى پلان‌و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان.
دواتر كار‌و چالاكییه‌كانى یونیسیف له هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2011 تاوتوێكرا كه سێكته‌ره‌كانى پاراستنى مندالأ، تهندروستىو خۆراك، په‌روه‌رده،و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان له‌خۆوه ده‌گرێت. هه‌روه‌ها باس له به‌رنامه‌ى داهاتوو كرا كه بۆ ئه‌م سالأ جێبه‌جێ ده‌كرێت.