
ئه‌مڕۆ 26/11/2013، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له خالد لوحیشی، راوێژكارى سیاسه‌تى دانیشتوان له سندووقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) له عیراق و شاندى یاوه‌رى. له دیدارێكدا باس له ره‌وشى دانیشتوان و گرنگى و په‌یوه‌ندى به گه‌شه‌كردنى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و زۆر لایه‌نى تر كرا. هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى بایه‌خدانى زیاتر به‌م بابه‌ته، دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نێك یان لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به سیاسه‌تى دانیشتوان بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكرا كه رۆڵێكى گرنگى ده‌بێت له باشتركردنى سیاسه‌ته‌كانى رێكخستنى خێزان و ته‌ندروستى، و ئاڕاسته‌كردنى سیاسه‌تى دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندى خێزان و كۆمه‌ڵگادا بێت، هه‌روه‌ها دانانى پلانى زانستى له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى گشتى حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دانیشتوان. خالد لوحیشی ئاماژه‌ى به گونجاوى دیموگرافیاى هه‌رێمى كوردستان كرد كه رێخۆشكه‌ره بۆ به‌دیهێنانى ئامانجى گرنگ له بوارى دانیشتوان له هه‌رێمى كوردستان كه ده‌ره‌نجام ده‌بێته مایه‌ى به‌دیهێنانى گه‌شه‌كردن له هه‌موو بواره‌كانى تر‌ى ژیاندا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان گرنگى ئه‌م بابه‌ته‌ى خسته‌ڕوو و ئاماده‌باشى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى نیشاندا بۆ پالُپشتیكردنى له هه‌موو رووێكه‌وه.