
وه‌زیری پلاندانان" پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێویستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی زیاتر هه‌یه، د.دارا ره‌شید ڕای ده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو حكومه‌ت بۆ گرنگیدانه به سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری مه‌به‌ست له‌م گرنگیدانه‌ش زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته و هه‌ولێكیشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلی نه‌وت له‌هه‌ریمی كوردستان"
ئه‌م ووتانه‌ی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی پێشوازی كردنی له‌وه‌فدێكی باڵای ئه‌لمانیا هات كه پێكهاتبوو له (Klaus Kraemer) به‌رێوه‌به‌ری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌وه‌زاره‌تی په‌ره‌ێدانی ئه‌لمانیا و (Sven Krauspe) كونسوڵێ ئه‌لمانیا به‌وه‌كاله‌ت وشاندێكی (Giz) ئه‌لمانیا كه‌ڕۆژی پێنج شه‌مه 23-1-2020 سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی پلاندانانیان كرد.
له‌دیدارێك باس له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی كرا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێكارانه‌ی حكومه‌ت گرتویه‌تیه به‌ر بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و رۆتین له‌دامه‌زراوه حكومیه‌كان له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان ڕای گه‌یاند له‌م كابینه‌یه‌گرنگی زۆر به سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گشتیاری ده‌درێت بۆئه‌وه‌ی بتوانرێـت سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێم زیاتربكرێت و به‌دیلی نه‌وت بدۆزرێته‌وه به‌مه‌ش هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گه‌نجانی هه‌رێم ده‌ره‌خسێنێت.
د.دارا ڕه‌شید وتیشی پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردوه بۆئه‌وه‌ی هاوبه‌شی له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت دروستبكریت و هه‌ماهه‌نگیه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی ستراتیژی به‌هاوبه‌شی ئه‌نجامبدرێت به‌تایبه‌ت له دروستكردنی رێگاوبان و به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی كه گرنگ و حكومه‌ت مه‌به‌ستیه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی زیاتر بگێرێت.
له‌به‌شێكی تری دیداركه گفتوگۆ له‌باره‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی بانكه‌كانی هه‌رێم كرا كه له‌و چوارچێوه‌یه‌ش حكومه‌ت ده‌یه‌وێت سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی ووڵاتان و كۆمپانیا جیهانیه‌كان وه‌ربگرێت" وه‌زیری پلاندانان داوای كرد ئه‌لمانیا چۆن هاوكار و پاڵپشی هه‌رێم بوه ئاواش به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژه و كارانه‌ی (Giz) ئه‌نجامیداوه له‌سێكته‌ره‌جیاجیاكان به‌تایبه‌ت له‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زۆری پێده‌دات.