
ئه‌مڕۆ، 14/4/2013 ، به‌ڕێز د. علی سندی، وه‌زیری پلاندانان، پێشوازی له نوێنه‌رانی باڵای پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ((UNDP، خاتوو (ماریانتۆنێت فلومیان) سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی حكومڕانی (IoG) و ئه‌نستیتۆی كه‌نه‌دی كرد. سه‌ره‌تا وه‌زیری پلاندانان به‌خێرهاتنی گه‌رمی به‌ڕێزیانی كرد. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له پرۆگرامی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكاری باڵا كرد، كه سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن‌و هاندانی رابه‌رانی ئایینده، كه تیایدا كۆمه‌ڵێك كادری هه‌ڵبژێردراو له ئاستی كارگێڕی باڵا‌و پله‌ى خزمه‌تگوزاری شارستانی پێشكه‌وتوو له‌خۆ بگرێت، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى لێهاتوویی ئاماژه‌پێكراو ده‌بێت (به نموونه لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی)وه په‌ره‌پێدانیان له‌ڕێگه‌ی راهێنانی زیاتر. خاتوو ماریانتۆنێت فلومیان ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه ئه‌م سیستمه له چه‌ندین وڵاتی جیاواز جێبه‌جێده‌كرێت وه‌ك (كه‌نه‌دا، ئوستراڵیا، نیوزله‌ندا، به‌ریتانیا‌و ئه‌مریكا) به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێبه‌جێنه‌كراوه. ئه‌م سیسته‌مه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه كه به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ى 95 % له كۆمه‌ڵه له خزمه‌تگوزارانی جێبه‌جێكاری باڵا پله‌یان پێبه‌رز بۆته‌وه، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به بینینی جه‌نابی وه‌زیری پلاندانان ، وه دووباره هاتنه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و بینینی ئه‌و پێشكه‌وتن‌وگه‌شه‌پێدانه‌ى كه كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت. سیستمی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكاری باڵا به‌شێكه له چاكسازی‌و به مۆدێرن كردنی پڕۆسه‌ى كارگێڕی گشتی بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی كارامه‌تر‌و خزمه‌تگوزارتر ببات.