رۆژى 8/6/2014 دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له خاتوو شۆكۆ شیمۆزاوا، نوێنه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران (UNHCR) له عیراق، و شاندى یاوه‌رى.
له كۆبونهوهیهكهدا، باس له ره‌وشى په‌نابه‌رانى سورى له هه‌رێمى كوردستان كرا كه له ئێستادا زیاتر له 220,000 په‌نابه‌رى سورى له هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێمدا نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها باس له پێداویستیه‌كانیان كرا بۆ باشتركردنى گوزه‌رانیان. شیمۆزاوا هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به به‌هاناهاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ران و دابینكردنى پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانیان. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، د. على سندى جه‌ختى له‌م هه‌ڵوێسته‌ى حكومهتو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران به‌پێى توانا‌و هه‌روه‌ها له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌لأ سه‌رجه‌م ئاژانس‌و لایه‌نانى په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه، هاوكات داوایكرد كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵى زیاتر هه‌بێت له هاوكاری‌و باشتركردنى ره‌وشى په‌نابه‌ران.