ئه‌مڕۆ 7/4/2016، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی كرد له گیرت بۆرجوا، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى فلانده‌رزى سه‌ر به وو‌ڵاتى به‌لجیكا، و شاندى یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌یه‌كدا، سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانانى ستایشى سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى فلانده‌رزى كرد وه‌ك پالُپشتیهك بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى گروپى تیرۆریستى داعش، و هیواى خواست كه ئه‌م سه‌ردانه ببێته هه‌وێنى بونیادنانى په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و له نێوان هه‌ردوو هه‌رێمدا له بوارى جۆراوجۆردا. دواتر باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا و وه‌زیرى پلاندانان ههلومهرجهكهى به سێ ته‌وه‌ر روونكرده‌وه كه بریتین له شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى ئابوورى كه به‌هۆى بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له به‌غدا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت دروست بووه وه هه‌روه‌ها قه‌یرانى مرۆیى كه له ئاكامى هاتنى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان هاتۆته ئاراوه. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانى فلانده‌رز رایگه‌یاند كه ئامانجى سه‌ردانى كردنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاشنابن به بارودۆخى ناوچه‌كه و بواره‌كانى هاوكاریكردنى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن به تایبه‌تى له بواره‌كانى خوێندن و ته‌ندروستى و په‌ناگه و هتد چونكه ئه‌مه ئه‌ركێكى سه‌خته ناكرێت ته‌نها له ئه‌ستۆى هه‌رێمى كوردستان بێت. هه‌روه‌ها باسى له دهرفهتهكانى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كرد له بوارى ئابوورى و خوێندنى باڵا له نێوان هه‌ردوو هه‌رێمدا.