
به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندن ىسندووقێكى دارایى تایبه‌ت بۆپاڵپشتىكردن له‌به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى ستراتیجیه‌تى دیدگاى په‌ره‌پێدانى كوردستان 2020 كهپێشترحكومهت ىههرێمى كوردستان نه‌خشه‌ى بۆكێشاوه., ئه‌مڕۆ 31-10-2013وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نووسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى كاروبارى پهرهپێدانو مرۆڤایه‌تى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق, یاداشت نامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتنیان واژۆكرد,ئه‌م سندووقه‌ش به‌فه‌رمى له‌ژێر ناوى (پڕۆگرامى هاوبه‌ش بۆ به‌دیهێنانى دیدگاى كوردستان 2020) ده‌بێت.
ئه‌م پڕۆگرامه میكانیزمێك بۆ حكومه‌تى هه‌رێم داده‌ڕیژێت تا بتوانێت به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى سیسته‌مى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنى پڕۆگرامه‌كانى په‌ره‌پێدان له هه‌رێمى كوردستان به‌دى بهێنێت. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تهمویلكهرى سه‌ره‌كى ئه‌م سندووقه ده‌بێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هاوبه‌شى دارایى سه‌ره‌كى ده‌بن. ئه‌م پڕۆگرامه له‌سه‌ره‌تای ساڵى 2014 ده‌كه‌وێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه و یه‌كه‌م 20 پڕۆژه‌و پڕۆگرامى هاوبه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به جێبه‌جێكردنى چه‌ند كاروچالاكییهك له ژماره‌یك كه‌رتى جۆراوجۆردا كه به‌پێى ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێن. رۆلى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م پڕۆگرامه‌دا له رێكخستن‌و كارگێڕىو ده‌ستنیشانكردنى سه‌رچاوه‌كانى پێویستن بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆگرامه‌كه خۆى ده‌نوێنێت.
له میانه‌ى واژۆكردنى ئه‌م یاداشته، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانان رایگه‌یاند كه ئه‌م پڕۆگرامه قه‌باره‌ى هاوكارىو هه‌ماهه‌نگى له بوارى په‌ره‌پێدان له هه‌رێمى كوردستان فراوانتر ده‌كات، هه‌روه‌ها سیسته‌مى یه‌ك په‌نجه‌ره دابین ده‌كات بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ى دێنه هه‌رێمى كوردستان له بوارى په‌ره‌پێدان.
له هه‌مانكاتیشدا جاكلین بادكۆك رێكخه‌ری نووسینگهىههماههنگىكاروبارىپهرهپێدانومرۆڤایهتىسهربهنهتهوهیهكگرتووهكانلهعیراق, رایگه‌یاند كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان زۆر خۆشحاله كه به یه‌ك تیم له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و ستراتیجیه‌كانی دیدگای 2020 كوردستان.
شایانی باسه مانگی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی خۆی بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنی ئابوریه كۆمه‌لاتیه‌كان له چه‌ند راپۆرتێك له كۆنفرانسێكی فراوان ئاشكرا كرد.