
ئه‌مڕۆ 10-4-2012، دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له ووچان چانگ، به‌رپرسى ئاژانسى كۆریا بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان،و دكتۆر یون جایهۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نستیتۆى كۆریا بۆ كارگێڕى گشتى، وشاندى یاوه‌ریان.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له ئه‌نجامدانى ههماههنگىو هاوكارى له نێوان هه‌ردوو ئه‌نستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕى گشتى، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، و ئه‌نستیتۆى كۆریا بۆ كارگێڕى گشتى، به‌تایبه‌تى دامه‌زراندنى بینایه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌نستیتۆى كوردستان كه بتوانێت سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به راهێنانى كارمه‌ندانى حكومهتو ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى تایبه‌ت به په‌ره‌پێدان مرۆیى گشت داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌خۆ بگرێت.
وه‌زیرى پلاندانان ئه‌م پڕۆژه‌ى به گرنگ زانى بۆ په‌ره‌پێدانى توانستى كارمه‌ندانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌بێته مایه‌ى زیاتر گه‌شه‌پێدانى هه‌رێم. هه‌روه‌ها سوپاس‌و ستایشى حكومهتو هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكومهتو گه‌لى كۆریاى باشوور بهگشتىو ئاژانسى كۆیكاو تیپى زه‌یتون به تایبه‌تى دووپاتكرده‌وه بۆ گشت ئه‌و هاوكاری‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى پێشكه‌شى هه‌رێمیان كردووه.