هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌ت

ڕۆژ ژمێر

ئاب 8, 2019
S M T W T F S
1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

ئەمریكا پاڵپشتی هەنگاوەكانی چاكسازی لەهەرێمی كوردستان دەكات

Web News 08 August, 2019 

رۆژی  پێنج شەممە 8-8-2019 لەدیوانی وەزارەت د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی كرد لە خاتوو ئێلیزابێس ڕەوزنستۆك – سیلەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا بەوەكالەت لەهەرێمی كوردستان.
لەدیداریك باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كرا هاوكات هەردوولا هاورابون لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكان و بەردەوامیدان بەهاوكاریەكانی وولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان" تەوەرێكی تری دیدارەكە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەو بارەیەوە كونسوڵی گشتی ئەمریكا بەوەكالەت لەهەرێمی كوردستان ڕای گەیاند ئەمریكا پاڵپشتی هەر دەست پێشخەری و نزیك بونەوەیەكی نێوان هەولێر و بەغداد دەكات و هەروەها خۆشحالی وولاتەكەشی نیشاندا بۆ ئەو نزیك بونەوە و دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی نیوان هەرێم و بەغداد.
دواتر د. دارا ڕەشید باسی لەهەوڵەكانی وەزارەتی پلاندانان كرد لەڕێگەی دارشتن و ئامادەكردنی پلان و بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی حكومەتی هەرێم.
لەبەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێی كارنامەی حكومەتی هەرێم كرا بەتایبەت هەنگاونان بۆ بن بڕكردن و نەهێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی لەسێكتەرە جیاجیاكان لەرێگەی بەئەلیكتڕۆنی كردنی دامەزاروەكانی حكومەت" بۆئەمەش وەفدی میوان ئامادەی تەواویان نیشاندا بۆ پاڵپشتی كردن و هاوكاری كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئەو تەگەر و پێشهاتانەی دێنە پێشی.
پاشان د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان ستایشی هەوڵە بەردەوامەكانی ئەمریكای كرد بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە شەری دژی داعش و یارمەتیە مرۆییەكان بۆ دانیشتوانی هەرێم بەتایبەت ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی بەهۆی شەڕی تیرۆرەوە ڕوویان لەهەرێمی كوردستان كرد" هەروەك داواشی كرد ئەمریكا چۆن رۆڵ و پاڵپشتی گرنگی هەرێمی كوردستان بوە ئاواش بەردەوامبێـت بەتایبەت لە سێكتەرەكانی ئابوری و هاندانی كۆمپانیاكانی وولاتەكەی لەڕێگەی ئەنجامدانی كاری وەبەرهێنان.

مانشێته‌کان

كۆنفرانسى پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانى کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمى كوردستان - عێراق بەڕێوەچوو
Web News 03 May, 2018 

کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەول ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) یاداشتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان
Web News 29 April, 2018 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ ره‌وشى ئاواره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 28 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وەزیری پلاندانان سەردانی وڵاتی کۆریای باشور دەکات و چەند کۆبوونەوەیەك ساز دەکات
Web News 19 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵات ...

more
وه‌زیرى پلاندانان و یونسیف پلانى چوار ساڵه‌ى یونسیف تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 08 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وەزیری پلاندانان بەشداری لە کۆڕبەندی چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات
Web News 22 September, 2015 

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢١/ ٩/ ٢٠١٥ کۆڕبەن ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تۆماركردنى ئاواره‌كان ده‌كات
Web News 17 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له‌ عیراق ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 16 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 15 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
له‌ بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا له‌ پۆڵه‌ندا: وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا باس له‌ قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌
Web News 13 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
1  |  2
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.