له ڕێكه‌وتی 4/8/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له ئالان گێبخات، كونسوڵى گشتى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، و شاندێكى ئاژانسى فه‌ڕه‌نسى بۆ په‌ره‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تى سێرجى سنرێش، به‌رپرسى ئاژانسه‌كه له عیراق و ئوردن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له بواره‌كانى په‌ره‌پێدان كرا و ئاژانسى ناوبراو كه ده‌زگایه‌كى سه‌ره‌كى په‌ره‌پێدانى سه‌ر به حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسایه ئاماده‌یى خۆیان نیشان دا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تى پلاندانان به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش تایبه‌ت به په‌ره‌پێدان و پێشكه‌شكردنى هاوكارى ته‌كنیكی له بوارى جۆراوجۆردا، و له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشنیار و چالاكی گه‌ڵاڵه‌كران. وه‌زیرى پلاندانان وێڕاى ستایشكردنى بوونى ئاژانسى په‌ره‌پێدانى له‌م جۆره به‌گرنگ وه‌سفكرد كه پێویسته بۆ په‌ره‌پێدانى كوردستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زیرى پلاندانان پێشوازیكرد له پیته‌ر سه‌لامه، به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمی نوێى رێكخراوى یونسیف، و كۆلن ماكلینز، به‌رپرسى یونسیف له عیراق و مه‌ولید وه‌رفا، به‌رپرسى یونسیف له هه‌ولێر.
له‌م دیداره‌دا، كه تایبه‌ت بوو به ده‌ست به‌كاربوونى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى نوێى یونسیف، پلانى نوێى یونسیف بۆ هاوكاریكردنى په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق تاوتوێكرا به تایبه‌تى له بواره‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ، و پاراستنى منداڵان و یارمه‌تیدانیان له رووى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى. وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى كرده‌وه كه پێویسته پلان و به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان دابڕێژرێت چونكه هه‌لومه‌رجى كوردستان جیاوازه له‌گه‌لأ شوێنه‌كانى تر له رووى سه‌قامگیرى و به‌رقه‌رارى ئاسایشه‌وه، هه‌روه‌ها له رووى نه‌بووى سه‌رچاوه‌ى دارایى پێویست له هه‌رێمى كوردستاندا كه له ئێستادا به قه‌یرانى ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌روه‌ها داوایكرد كه پێویسته یونسیف رۆلى راسته‌قینه‌ى خۆى ببینێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر هاوكاریكردنى ئاواره‌كان له رووى دابینكردنى پێداویستیه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانه‌وه. له كۆتایدا هه‌ردوو لایه‌ن گرنگى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوانیان دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كار و خزمه‌تگوزاریه‌كان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌بچن.